چاند و هونەر
-
دوو بەرهەم لەلایەن ژنە نووسەرێکەوە بۆ ئاگایی منداڵان بڵاوکرایەوە
فەوزیە ساڵح مەنمیی نووسەر، دوو بەرهەمی بۆ منداڵان و گەنجان نووسیوە و ئامانجییەتی لە گۆشەگیری و تۆڕی کۆمەڵایەتی دووریان بخاتەوە.
-
ئەو وێنەکێشەی سنوورەکان ناناسێت: خاوەنداری لە شۆڕشی ژنان دەکەین
بەسما حسێن، وێنەکێشێک کە لە منداڵییەوە حەزی لە وێنەکێشان بووە، نەخۆشی شێرپەنجەکەی نەبووە بەربەست لەبەردەمیداو ئێستا مامۆستایە لە هیلالی زێڕین، وتی: دەبێت لە ڕێگەی هونەرەوە خاوەنداری لە مێژوو، کولتوور و دەستکەوتەکانی شۆڕشی ژنانی بکەین.
-
"لە ئێستادا داگیرکاری زمانی و فەرهەنگی لەسەر زمانی کوردی بەڕێوەدەچێت"
هەوڵی دەوڵەتانی داگیرکار وایکردووە زمانی کوردی بەرەو کاڵبوونەوە بڕوات و پسپۆڕێکی زمانی کوردیش ئەم دۆخە بە مەترسیدار ناودەبات و دەڵێت: وا بڕوات زمانی کوردی مەترسی لەناوچوونی هەیە.
-
زەینەب قادری: توندوتیژی جیهانییە و لە ڕێگەی شانۆوە دەکرێت بەرەنگاری بکرێت
شانۆگەری "پەنابەر" پشتڕاستی دەکاتەوە کە توندوتیژی دژی ژنان پەیوەندی بە کۆمەڵگەیەکی دیاریکراوەوە نییە، بەڵکو جیهانییە.
-
لە فێستیڤاڵێکدا گەنجانی ڕاپەڕین بەهرەکانیان دەخەنەڕوو
فێستیڤاڵی "ڕانیە، زیاتر لە دیزاین و هونەر" ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو کە ئامانجی بە کولتوورکردنی ژینگەپارێزی و پاراستنی کەلەپوری کوردی بوو.
-
تابلۆیەکی ڕۆژگار مستەفا لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەری ژنان نمایش دەکرێت
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی هونەری ژنان "فریدا" لە ٢٥ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد و تا ٢٥ی تشرینی دووەم بەردەوام دەبێت، ڕۆژگار مستەفا وەک هونەرمەندێکی کورد و تاکە بەشداربووی عێراق بە تابلۆیەک تیایدا بەشدارە.
-
تەبقا، بۆ یەکەمین جار فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان بەڕێوە دەبات
ژنانی بەشداربوو لە فێستیڤاڵی هونەر و ئەدەبی ژنان کە لە شاری تەبقا بەڕێوەچوو، هەوڵی بەردەوامی خۆیان بۆ داهێنان و پاراستنی میرات و کولتوورەکەیان دووپاتکردەوە.
-
پێشانگای میزۆپۆتامیا بە پێشەنگایەتی ژنان کرایەوە
بۆ پیشاندانی بەهرە و توانای هونەرمەندانی شێوەکاری کورد و عەرەب پێشانگایەکی هاوبەش کرایەوە، ژنانی هونەرمەندیش بە تابلۆکانیان ژیان و دۆخی ژنان و خەڵک نیشان دەدەن.
-
دابونەریت ژنانی لە ژەنینی ئامێرە میوزیکییەکان دابڕیوە
زاڵبوونی ئەقڵیەتی پیاوسالاری و دابوونەریت بەشێک لە ژنانی بێبەش کردووە لە کایەی هونەری و هونەرمەندێکیش دەڵێت: سەرەڕای ڕێگریەکان ژنان توانیویانە لە ڕێگەی ئامێرە موزیکیە مێژوویەکانەوە، مێژوووی خۆیان تۆمار بکەن.
-
ئاهەنگی خاوەنکار لە گوندی تۆشامی گەهوارە بەڕێوەچوو
باوەڕدارانی ئایینی یارسانی، دوای سێ ڕۆژ بەڕۆژووبوون، ئاهەنگی خاوەنکاریان گێڕا و ئەم ڕێوڕەسمە دێرینەیان زیندوو ڕاگرت.
-
"ڕێزمانی کرمانجی" بەرهەمی شۆڕشی زمانە لە ڕۆژئاوا
ڤیان حەسەن، هاوسەرۆکی پەیمانگای زمانی کوردی، دەربارەی پەرتووکی "ڕێزمانی کرمانجی" وتی: پەرتووکەکە بەرهەمی شۆڕشی زمانە لە ڕۆژئاوای کوردستان، ئامانج ستانداردکردنی زمانی نووسینە.
-
مهاباد، درەوشاوەیی ژنان لە فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدرامای ژیوار
سارا کەریمی، یەکێک لەو کەسانەی ئارەزووی فێستیڤاڵی شانۆی مۆنۆدرامای ژیوار لە مهاباد دەکەن، دەڵێت: ئامادەبوونی ژنانی نووسەر و دەرهێنەر هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕینی کۆمەڵگە بە گشتی و بواری هونەری بە تایبەت.
-
“پێویستە ئیتر بەرهەمە کوردییەکان ببنە جێگرەوەی بەرهەمی تورکی”
دەرهێنەرێک دەڵێت: کاتی ئەوە هاتووە فیلم و درامای کوردی ئەوەندە بەرەوپێش بچێت ببێتە جێگرەوەی فیلم و دراما بیانییەکان بەتایبەت بەرهەمە تورکییەکان، چونکە دەبنە هۆکار بۆ تێکدانی کولتوور و پەروەردەی تاکەکانی کۆمەڵگە.
-
پێشەنگای "ژن، ژیان، ئازادی" ئامانجی نیشاندانی ڕەنج و تێکۆشانی ژنانی کوردە
تەوار عادل و سارا نامۆ وەکو دوو ژنی باشووری کوردستان وێنەکانیان لە پێشانگای “ژن، ژیان. ئازادی، کارەکانی ژنانی کورد لە چاوی ژنە فۆتۆگرافەرە کوردەکانەوە" لە پۆڵەندا نمایش دەکرێت، بەشداربوویەکی پێشەنگاکەش دەڵێت: دروشمی ژن، ژیان، ئازادی هەمووان کۆدەکاتەوە.
-
ژنانی ئیلح: بۆ کولتوور و زمانەکەمان تێدەکۆشین
ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە فێستیڤاڵی ژنان بۆ کولتوور و هونەر کردو لە ئیلح بەڕێوەچوو، ئاماژەیان بەوەکرد، بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ کولتوور و زمانی خۆیان و ڕێگە بە سیاسەتی جەنگی تایبەت نادەن.
-
شانۆیی "بووکی باران" لە نمایشی ژنانی سەردەشت پێشکەش کرا
شانۆیی "بووکی باران" لە دەرهێنانی مائیدە دارلەکییە و ماوەی پێنج ڕۆژە لە شاری سەردەشت نمایش دەکرێت، پەیامەکەی بۆ ژنان ئەوەیە، کە هەرگیز خۆیان ڕادەستی سەختی و کولتووری هەڵەی کۆمەڵگە نەکەن، لە کۆتاییدا دەگەنە خەونەکانیان.
-
تەقەیەک لە نێوان دەربڕینی خۆشی و وێرانکردنی ژیانی ژنێک
بەکارهێنانی چەک لە کاتی دەڕبڕینی خۆشیدا قاچەکانی لە چنور سەندەوە، بەڵام ئەو بە ئومێدەوە لە ژیان دەڕوانێت و توانیویەتی سەربکەوێت بەسەر ئاستەنگییەکاندا.
-
تاوەکو ئێستا هۆڵێکی گونجاو بۆ نمایشکردنی فلیم و شانۆ لە هەڵەبجە نییە
هەڵەبجە چاوەڕێی بڕیاری پەرلەمانی عێراقە تا بە فەرمی ببێتە چوارەمین پارێزگای هەرێمی کوردستان و ١٩ەمین پارێزگای عێراق، بەڵام تا ئێستا هۆڵێکی گونجاوی بۆ نمایشکردنی فلیم و شانۆ نییە.
-
لیندای گەنج لەگەڵ خوێندنەکەیدا کار دەکات و ژەنیاری گیتاریشە
کارکردن و بەدیهێنانی خولیاکان هەوڵ و لەخۆبووردوییەکی بەرفراوانی پێویستە، لینداش بە سووربوون لەسەر داخوازییەکەی، بەرەو گەشتن بە ئامانجەکانی هەنگاو دەنێت.
-
"فەرشی سوور" پێشانگایەکی ژنانە کە ئازارەکانی کۆمەڵگە لە ئێراندا نیشان دەدات
ژنانی هونەرمەندی بەشداربووی پێشانگاکە، خستیانەڕوو، هونەرمەندی ڕاستەقینە ئەو کەسەیە کە ئازارەکانی کۆمەڵگە بەرجەستە دەکات، بە کارە هونەریەکانی ئازارەکانی دەگێڕێتەوە و کاریگەری لەسەر مرۆڤ دروست دەکات.