لە شنگال بۆ شەهیدانی فەرمانەکە سێ خولەک ڕێزگرتن بەڕیوەچوو

ئەمڕۆ لە هەموو شوێنێکی شنگال بۆ ماوەی سێ خولەک ژیان ڕاگیرا و ئێزدییەکان بەردەم ماڵ و دوکان و ئەنجومەنکانیان بەشدارییان لە ڕێزگرتن کرد و یادی شەهیدەکانیان کردەوە.

 لە شنگال بۆ شەهیدانی فەرمانەکە سێ خولەک ڕێزگرتن بەڕیوەچوو

شنگال 

 

لە یادی ١١ ساڵەی فەرمانی ٧٤، ژیان بۆ ماوەی سێ خولەک لە هەموو بەشەکانی شنگال ڕاگیرا. کاتژمێر ١٠:٠٠ بە دەستپێشخەری تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "TAJÊ" و خۆبەڕێوەبەری شنگال، هەمووان لە هەردان تا بۆریک، گوهبەل، دەهۆڵا، دیگوڕ، سنونێ و خانەسۆر لە ناوەندی شنگالەوە تا گیرزەریک، تل عوزێر، سیبا و مەدیبان بۆ ماوەی سێ خولەک ژیانیان ڕاگرت.

 

خەڵکی شنگال لەم ڕێزگرتنە سێ خولەکییەدا لە بەردەم ئەنجومەن ودامودەزگا و بەڕێوەبەرایەتییەکانی خۆبەڕێوەبەری و ئەنجومەنی تاژێ، لەبەردەم ماڵ و دوکانەکانیاندا بەشدارییان کرد.

 

دوای ڕێزگرتن، ئاو لەسەر ڕێگا سەرەکییەکان بۆ برینداران و شەهیدانی فەرمانەکە دابەشکرا.

 

ئەو ژنە ئێزییانەی کە بەشداریان لە مەراسیمی ڕێزگرتن و دابەشکردنی ئاودا کرد، بە کورتی هەست و بیروڕای خۆیان بۆ ئاژانسەکەمان باس کرد.

 

" دیلەکانمان و ئێسکی خەڵکی ونبوومان دەوێت"

ژنێکی ئێزدی بە ناوی ئەڤین میراد ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، دڕندەترین فەرمانی بە چاوی خۆی بینیوە وتی: دەمەوێت ئێسکی گەلەکەم بدەنەوە کە ١١ ساڵە لەسەر زەوین و چارەنووسیان نادیارە، بەسە دایکان لەسەر وێنەی گەلە ونبووەکانیان بگرین، دەبێت گەلەکەمان بە تایبەتی ژنان لە دەستی داعش و ئێسک و پروسکی گەلەکەمان ڕزگاری بێت و مرۆڤە ونبووەکان دەبێت ڕادەستی ئێمە بکرێن.

 

"٣ی ئاب ڕۆژێکی ڕەشە بۆ ئێمە"

نافیە شنگالی، هەروەها ئەندامی ئەنجومەنی گەلی خانەسۆر  وتی: رۆژی٣ی ئاب بۆ ئێمەی کۆمەڵگەی ئێزدی ڕۆژێکی ڕەشە و ئەم ڕۆژە بەو شێوەیە دەبینین، ئەمڕۆ ڕۆژێکی زۆر سەخت و پڕ لە ئازارە بۆ ئێزیدییەکان، ئەمڕۆ و لەم ڕۆژە ڕەشەدا شەهیدانی ٧٤ فەرمانەکە یاد دەکەینەوە و سەریان بۆ دادەنەوێنین.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.