ناوەندی هەواڵ
ئێلینۆر ساندێرس، پەرلەمانتاری بەریتانیا لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بە بۆنەی نزیکبوونەوە لە ٨ی ئادار ڕۆژی جیهانی ژنان پەیامێکی بڵاوکردەوەو ڕایگەیاند، داوای یەکڕیزی وڵاتان دەکەین بۆ فشارە خستنە سەر تاڵیبان بە مەبەستی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنانی ئەفغانستان، چونكە ژنانی ئەفغانستان بە بارودۆخێکی مەترسیداردا تێدەپەرن.
نووسیویشیەتی: جەخت لەسەر پێویستی هاوکاری نێوان وڵاتان دەکەینەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو بارودۆخەی ژنان و کچانی ئەفغانستان كە لە ئێستادا تێیدان و دەبێت تاڵیبان لەوە تێبگات، کە پرسی ژنانی ئەفغانستان بۆ جیهان گرنگە.
ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت وڵاتانی جیهان بەردەوام بن لە جێبەجێكردنی بەرپرسیارێتیەکانیان بەرامبەر ژنانی ئەفغانستان تا بارودۆخیان بگۆڕن.




