ژنانی پەیەدە و گۆڕان لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان شاندێکی ژنانی پەیەدە و گۆڕان کۆبوونەوە و لەبارەی دۆخی سیاسیی و پرسی ژن و پێشهاتە نوێیەکان گفتوگۆکرا.

ژنانی پەیەدە و گۆڕان لەسەر چەند پرسێک کۆبوونەوە

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ١١ی ئاب، لە مەکۆی سەرەکی بزووتنەوەی گۆڕان لە گەڕەکی کوردساتی شاری سلێمانی شاندێكی ژنانی پەیەدە كە لە بێریڤان محەمەد، بەرپرسی ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە و شیرین شێخ حەمادە، ئەندامی نوسینگەی پەیوەندییەكانی ژنان،  پێكهاتبوون لەگەڵ هەریەك لە پەیام ئەحمەد، نەسرین جەمال، مونیرە عوسمان، سۆز بابان و گوڵستان محەمەد کۆبوونەوەیەکیان ئەنجامدا.

 

هەروەها لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لەسەر پتەوكردنی پەیوەندییەكانی ژنانی هەردوولا کرا و لەبارەی دۆخی سیاسیی و ئاڵنگارییەکان و پێشهاتە نوێیەکان گفتوگۆکرا.

 

هاوكات دۆخی ژنان و پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان و بەشداری راستەقینەی ژنان دووپاتكرایەوە.