ناوەندی هەواڵ
دانیشتنی ژنانی بەلووچ دژی بێسەروشوێنکردنی زۆرەملێی حکومەتی پاکستان، دەستگیرکردنی چالاکوانانی بەلووچ و سەرکردەکانی کۆمیتەی یەکێتی بەلووچ "BYC" پێی ناوە ٢٣یەمین ڕۆژی خۆیەوە.
ئەو ژنانە کە لە بەردەم یانەی ڕۆژنامەوانی ئیسلام ئاباد درێژە بە ناڕەزایەتی خۆیان دەدەن وتیان: بانگەوازی ئێمە بۆ هەموو میللەت و هەموو چین و توێژەکان و هەموو شارەکان و هەموو کەسانی تێگەیشتوو ئەوەیە کە پشتیوانمان بن و دەنگمان بن، دانیشتنەکەمان بەردەوام دەبێت تا ئەو کاتەی ئازیزانمان ئازاد دەکرێن و دادپەروەری بەدیدێت.




