ناوەندی هەواڵ
ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە قەندیل بەڕێوە دەچێت، لە ٢٠ی مانگیشەوە بەشێک لە هاوڵاتیان لە چوار پارچەی کوردستانەوە هاتنە قەندیل و شەویان بە هەڵپەرکێ و گۆرانی بەسەر برد.
ئەمڕۆش لە هەرێمی بادینانەوە تا گەرمیان، لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی باشوری کوردستانەوە هاوڵاتیان ڕوویان لە قەندیل کردووە بۆ پیرۆزکردنی جەژنی نەورۆز.
لە ئاهەنگی قەندیلدا ژنان بە جلوبەرگی کوردی و منداڵان بە ڕەنگی ئاڵوواڵاوە بەشدارن، و چاوەڕێی دەستپێکردنی ئاهەنگی نەورۆزن.
ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل لە کاتژمێر ١١:٠٠ بە بەشداری هونەرمەندان شیلان عوسمان، چۆپی فەتاح، ناسر ڕەزازی، دیار دەرسیم، بەختیار ساڵح و گروپی میوزیکی شەهید سەردەشت و شەهید سەرحەد، بەڕێوەدەچێت، تا ئێستاش بەشێكی زۆری هاوڵاتیان لە ڕێگەدان تا بگەنە ئاهەنگی نەورۆزی قەندیل.
ت.پ




