ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەرانا لە ڕاپۆرتێکدا ئاماری کوژران و دەستبەسەرکراوان و برینداربوونی خۆپیشاندەرانی لە خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە سەرەتای دەستپێکی خۆپیشاندانەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گەلانی ئیران، تا ئێستا، شەش هەزار و ٩٦٤ کەس کوژراون و ٥١ هەزار و ٧٩٠ خۆپیشاندەر دەستبەسەر کراون، هەروەها ١١ هەزار و٢٢ خۆپیشاندەریش بریندار بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، لە نێو ژمارەی کوژراوەکان شەش هەزار و ٤٧٣ کەسیان خۆپیشاندەر بوون، لە ناویاندا ٢١٢ منداڵی خوار تەمەنی ١٨ ساڵ هەیە، هەروەها ٢١٤ کەسیش لە هێزە ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران و ٦٥ کەسیش لەو هاوڵاتییانەن، کە بەشداری خۆپیشاندانەکان نەبوون و کوژراون، جگە لەوەش ١٢٢ خوێندکاری زانکۆ دەستبەسەر کراون.
لە کۆتایی ڕاپۆرتەکەدا هاتووە: ١١ هەزار و ٥١ کەس بانگهێشتی دەزگا ئەمنییەکانی سەر بە ڕژێمی ئێران کراون، جگە لەوەش دانپێدانانی زۆرەملێی ٣٣١ خۆپیشاندەر تۆمار کراوە.




