ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ڕێكخراوی نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهروهردهی زانست و رۆشنبیری-یونسكۆ هەورامان، کە ناوچەیەکی گەورەی مێژووییە و دەکەوێتە رۆژهەڵاتی کوردستان و بە هەورامانی تەخت ناسراوە، خستە ناو لیستی شوێنەوارە جیهانییەکانەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گەشتیاری و کەلتوریی پارێزگای سنە ئاماژەی بەوەدا، تۆماری هەورامان وەکو میراتێکی جیهانی لەلایەن یۆنسکۆوە دەبێتە هۆی ئەوەی گەشتیاران لە ١٩٠ وڵاتی جیهانەوە سەردانی بکەن.
ت.پ




