ناوەندی هەواڵ
میدیاکانی ڕۆژئاوای کوردستان لەبارەى گیان لەدەستدانی دەیان ژن لە پێنج ساڵى ڕابردوودا، بەهۆى بۆردوومانەکانى دەوڵەتى تورکەوە ڕاگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا، کە ١٤٢ ژن بە هۆی هێرشەوە گیانیان لەدەستداوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە ماوەى پێنج ساڵى ڕابردوودا بەهۆى بۆردوومانەکانى دەوڵەتى تورکیاوە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتى سووریا ١٤٢ ژن گیانیان لەدەستداوە و دەیانى دیکەش برینداربوون.
ئەوەش هاتووە، لەناو ئەو ژنانەی بە ئامانج گیراون هەریەک لە بەڕێوەبەری کۆنگرەی ستار، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار، جێگری ھاوسەرۆکی ئەنجومەنی کانتۆنی قامیشلۆ، ھاوسەرۆکایەتی دەستەی پەروەردەی عامودێ و چەندین ئەندامی یەپەگە هەبوون.




