توندوتیژیکاران بەرامبەر بە خێزان دەستگیر دەکرێن

پیاوێک لە شاری هەولێر توندوتیژی بەرامبەر بە خێزانەکەی ئەنجام دەدات و لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیردەکرێت.

توندوتیژیکاران بەرامبەر بە خێزان دەستگیر دەکرێن

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٢١ی شوبات پیاوێک بە ناوی ب. ح. و. لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان، بە تۆمەتی توندوتیژی خێزانی و نانەوەی کێشە لەناو خێزانەکەیدا لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیر دەکرێت، پۆلیسی هەولێر ئەوەی ڕاگەیاند لە کاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر فیشەک، چەک، ماددەی هۆشبەر و  ماددە کحولیەکاندا گیراوە.

بە پێی زانیارییەکان تاوانبات بە هۆی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر و کحولەوە خێزانەکەی بێزار کردووە و لە لایەن پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، پیاوەکە بەپێی بڕیاری دادوەری و مادەی حەوتی توندوتیژی خێزانی و مادەی ١٤ ی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکراوە.

 

 ت.پ