ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هانا سەبارەت بە دەستگیرکردنی سیروان شاوڵە خەڵکی شاری مهاباد لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە ڕایگەیاند، هیزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران هەڵیانکووتاوەتە سەر ماڵی سیروان شاوڵەو بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیریان کردوە.
باس لەوەشکراوە، لە مانگی شووباتی ئەمساڵدا، سیروان شاوڵە لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەکەوە بانگهێشتکرا و بۆ ماوەی چەند کاتژمێرێك لێپرسینەوەی لەگەڵ كراوە و هەڕەشەی دەستگیرکردنی لێکراوە.
هاوكات، دەستگیرکردنی سیروان شاوڵە لەکاتێکدا بووە، کە هاوژینەکەی بە ناوی جەلال سەدەفی لە ١٦ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و لە زیندانی مەهاباد ڕاگیراوە و چارەنووسی بە نادیاری ماوەتەوە.




