ناوەندی هەواڵ
ڕاگهیاندن و پهیوهندییهكانى لقی گەرمیانی بەڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لە پەیجی فەرمی خۆی لەفەیسبوک بڵاویکردەوە، تیمى مۆبایلى سهر به بهڕێوهبهرایهتییەکە بەهاوکاری ڕێکخراوی "unhcr" سیمینارێکی بۆ ژنانی کەمپی قۆرەتوو سازکردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، سیمینارەکە لە ڕۆژی ١٢ی تەمموزی٢٠٢١، لە لایەن ئەندامى تیمى مۆبایل " ژیان عەبدولکەریم محەمەد " لە ژێر ناونیشانى " ئیش و کارەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان و باسکردنی ئەو کێشەوگرفتانەی کە دێنە ڕێگای خێزانەکان و هۆکارەکان و چۆنێتی چارەسەرکردنیان وهێڵی گەرمی ١١٩" ووترایەوە، دواتر لەلایەن ئامادەبووانەوە بەشداری و گفتوگۆ لەسەر بابەتەکە کراوە.




