شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کۆبوونەوەکانی تەواو کردو دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان

کۆبوونەوەی شاندی ئیمراڵی و سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کورستان کۆتایی هات و شاندەکە دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان.

شاندی ئیمراڵی دەم پارتی کۆبوونەوەکانی تەواو کردو دەگەڕێتەوە باکووری کوردستان

ناوەندی هەواڵ

 

لە درێژەی کۆبوونەوەکانییدا لە باشووری کوردستان، شاندی ئیمراڵی بە کۆبوونەوەی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، کۆتایی بە کۆبوونەوەکانی هێنا.

 

پەیوەست بە کۆبوونەوەکە دەم پارتی ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: ئەمڕۆ لە شاری هەولێر شاندی ئیمراڵی لەگەڵ مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبووەوە، کۆبوونەوەکە لە بیانای سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەنجام درا و ٤٥ خولەکی خایاند، شاندی ئیمراڵی دەربارەی کۆبووەکانیان لەگەڵ بەرێز ئۆجالان زانیارییان هاوبەش کرد و بۆچوون و پێشنیاری مەسرور بارزانییان لەسەر پرۆسەکە وەرگرت.

 

شاندەکە کۆبوونەوەکانی خۆی تەواو کرد و ئەمڕۆ دەگەڕێتەوە بۆ تورکیا.