ناوەندی هەواڵ
دەزگای لوتکە بۆ كاروباری ئاوارە و پەنابەران ئامارێکی سەبارەت بە کۆچی هاوڵاتیانی هەرێم و عێراق بۆ ئەوروپا بڵاوکردەوە و بە پێی ئامارەکە، لە ساڵی ٢٠١٥ەوە تائێستا ٧٦٣ هەزار و ٣٩٨ هاوڵاتی هەرێمی كوردستان و عێراق كۆچیان بۆ دەرەوەی وڵات كردووە و داوای مافی پەنابەرییان لە وڵاتانی ئەوروپا كردووە.
دەزگای لوتکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، لە ماوەی ئەو ١٠ ساڵەدا ٣٤٥ كۆچبەر لە ڕێی كۆچدا گیانیان لەدەستداوە و ٢٤٨ كۆچبەریش بێسەروشوێن بوون.
ئاماژە بەوەشکراوە، زۆرترین ژمارەی كۆچبەرانی هەرێم و عێراق لە ساڵی ٢٠١٥ دا تۆمار كراوە كە بە تەنها لەو ساڵەدا ١٨٦ هەزار و ٤٢٢ كەس كۆچیان كردووە.




