ناوەندی هەواڵ
ڕۆژی ٣٠ـی کانوونی دووەمی ئەمساڵ، لەلایەن ڕێکخراوی 'سندووقی قوربانیانیی کوردستان' لە دادگای فیدراڵی ئەمریکا سکاڵا دژی مەسروور و نەوەکانی بارزانی تۆمار کراوە، دادگای فیدڕاڵی ئەمریکا، ڕۆژی ١٥ـی شوبات، بڕیارەکەی ئاڕاستەی مەسروور بارزانی کردووە و ماوەی ٢١ ڕۆژی بۆ داناوە تا وەڵامی سەرجەم تۆمەتەکان بداتەوە.
دادگا داوای وەڵام لە مەسروور بارزانیی دەربارەی ٢٥ تۆمەتی وەک تۆمەتی (کوشتن، ساختەکاریی، شایەتی درۆ، ڕفاندن، جینۆساید، پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ، ئەشکەنجەدانی هاوڵاتییەکی ئەمەریکی، دەرکردنی نایاسایی هاوڵاتییانی کورد لەسەر ماڵ و موڵکەکانیان، بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەر، بازرگانیکردن لەگەڵ کەسایەتی و گرووپ و ڕێکخراوەکان، کە لەلایەن ئەمریکاوە خراونەتە لیستى تیرۆرەوە)، دەکات.
لە ئێستاشدا تەنها ١٢ ڕۆژ ماوە بۆ وەڵامدانەوەکەی مەسروور بارزانی، لە ئەگەری وەڵامنەدانەوەدا دادگا ڕایگەیاندووە کە ڕێوشوێنی تایبەت دەگرێتە بەر.




