ناوەندی هەواڵ
لە ٢٠ی حوزەیران، شەهریبان ئاسلان پەیامنێری ژن نیوز چیرۆکێکی بە ناوی ‘خێزانێک کە منداڵەکەی ڕفێنراوە: گیانمان پاریزراو نییە’ نووسی.
شەهریبان ئاسلان لەلایەن تۆمەتبار زولفی شاکارەوە کە منداڵەکەی ڕفاندبوو، هەڕەشەی کوشتنی لێکرا. تۆمەتبار زولفی شاکار وێنەی شەهریبان ئاسلانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی بڵاوکردەوە و هەڕەشەی لێکرد و سوکایەتی پێکرد.
دوابەدوای ئەو هەڕەشانە، شەهریبان ئاسڵان و پارێزەرەکەی ڕەسوڵ تەمور سکاڵای تاوانکارییان لەسەر تۆمەتبار زولفی شاکار تۆمارکرد.




