سلێمانی
کەمێک پێش ئێستا، لە سنووری پارێزگای سلێمانی، مەراسیمی سیمبولیکی گرووپێکی گەریلای ئازادیی دەستیپێکرد.
بڕیار وایە لە مەراسیمەکەدا ئەو گرووپەی گەریلا چەکەکانیان لەناوببەن و ڕاگەیەندراوێکی مێژوویی بڵاوبکەنەوە.
مەراسیمەکە لە چوارچێوەی بانگەوازییە مێژووییەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە کە لە ٢٧ـی شووباتی ٢٠٢٥ بە ناونیشانی بانگەوازیی “ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک” بۆ ڕای گشتیی بڵاوی کردەوە.
مەراسیمەكە لە ئەشكەوتی جاسەنە لە سنوری شارۆچكەی دووكان لە سنوری پارێزگای سلێمانی بەڕێوەدەچێت.




