٣٥٠ کەس لە نەورۆزی ئامەد دەستگیرکران

دوای گەورەترین ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد پۆلیس دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی بەشداربووانی ئاهەنگی نەورۆز و زیاتر لە ٣٥٠ کەس دەستگیرکراون لە لە نێویاندا ٥٠ منداڵ هەیە

٣٥٠ کەس لە نەورۆزی ئامەد دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ گەورەترین ئاهەنگی نەورۆز لە ئامەد بەڕێوەچوو کە بە دەیان هەزار کەس بەشدارییان تێداکردبوو بە دروشمی " هەموو شوێنێک نەورۆز، هەموو کاتێک ئازادی".

 

ئاهەنگی نەورۆزی ئەمساڵ تایبەت بوو بە وەبیرهێنانەوەی قوربانیانی بوومەلەرزەکەی ٦ شوبات کە بە دەیان هەزار کەس تیایدا گیانیان لەدەستدا، لە میانەی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەورۆزی ئامەد گرژی و ئاڵۆزی لە نێوان پۆلیس و خەڵک درووستبوو، چونکە پۆلیس لە دەروازەکانی چوونە ژوورەوەی خەڵک بۆ ئاهەنگەکە ڕێگری دەکرد و گازی فرمێسک ڕێژییان لە دژی خەڵکەکە بەکاردەهێنا و هێرشییان دەکردە سەریان.

 

بە پێی زانیارییە بڵاوکراوەکان هەر دوای ئاهەنگی نەورۆز پۆلیس دەستیکردووە بە دەستگیرکردنی بەشداربووانی ئاهەنگی نەورۆز و زیاتر لە ٣٥٠ کەس دەستگیرکراون لە لە نێویاندا ٥٠ منداڵ هەیە، کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس گواستراونەتەوە و منداڵەکانیش بۆ زیندانی منداڵانی ئامەد بردراون.

 

دوێنێ  لە ٤٢ ناوەندی شار و شاروچکەکانی باکوری کوردستان و تورکیا نەورۆز پیرۆز کرا. لە ئامەدیش گەورەترین ئاهەنگ ئەنجامدرا و دروشمەکانی ئازادی دەوترانەوە.