ناوەندی هەواڵ
دەستەی گشتی شوێنەواری عێراق، سەبارەت بە دۆزینەوەی زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار لە عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی ڕابردوودا زیاتر لە ٢٠ هەزار پارچەی شوێنەوار لەلایەن لیژنە تایبەتەکانەوە دۆزراونەتەوە و ڕەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی عێراق کران.
ئاماژە بەوەشکراوە، دۆزینەوەی ئەو ژمارە شوێنەوارە لە چوارچێوەی هەڵمەتێكی فراواندابووە بە هەماهەنگی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزارەتی دەرەوە و باڵیۆزخانەی وڵاتان.
دەشڵێن، بەشێکی زۆری پارچە شوێنەوارەکان لەلایەن کەس و گرووپی تایبەتەوە بازرگانییان پێوەکراوە، بەڵام لە ئێستادا سەرجەمیان گەڕێندراونەتەوە بۆ وڵاتەکەمان.




