ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٦ی شوبات، لە بەغدا دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان لەبەردەم بینای وەزارەتی تەندرووستی خۆپیشاندانیان ئەنجامدا و داوای دامەزراندنیان كرد.
هاوكات ڕێگری كرا لە چوونە ژوورەوەی خۆپیشاندەران لە پارێزگاكانی دیكەوە بۆ بەغدا، كە ویستیان بۆ هاوپیشەكانیان لە بەردەم بارەگای وەزارەتی تەندرووستی ئامادە بن.
هەر ئەمڕۆ لە پارێزگای بابل دەرچووانی بەشە پزیشكییەكان خۆپیشاندانی گەورەیان لەبەردەم ئەنجوومەنی پارێزگای شارەكەیان ئەنجامدرا، داوای دامەزراندنیان دەكرد.
لە بەسرەش سەدان كرێكاری پاككەرەوە ناڕەزایەتیان دەربڕی و شەقامی سەرەكی بینای پارێزگاری پێشووییان داخست، بۆ ئەوەی دایان بمەزرێنن.




