سلێمانی
ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئەمڕۆ لە پارکی نالی شاری سلیمانی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا پاڵپشتی خۆیان بۆ حەسەن کاچار و خێزانەکەی دەربڕی.
لە کۆنگرەکەدا بەیاننامەی ڕێکخراوەکە لەلایەن ئۆرهان ئەکار، ئەندامی ڕێکخراوەکە خوێندرایەوە و ئاڕاستەی ڕای گشتی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی نشینگە کرا، ڕایانگەیاند بەهۆی ستەمی دەوڵەتی تورکیا هەزاران هاوڵاتی کۆچدەکەن، حەسەن کاچار و خێزانەکەی ماوەی حەوت ساڵە هاتوونەتە باشوری کوردستان و لە هەولێر نیشتەجێبوون.
ئاماژەیان بۆ ئەوەکرد، ئەو خێزانە بە بیانووی کاروباری مانەوە داوایانلێکراوە سەردانی فەرمانگەی نشینگە بکەن، بەڵام لەوێ خۆی و خێزانەکەیان دەستگیرکردووە و لە سنوری سلێمانی ئازادیان کردوون و بەجێیان هێشتوون، لەبەرئەو کارەی ئاسایشی پارتی دیموکراتی کوردستان-پەدەکە، ئەوان وەک ڕێکخراوی کرێکارانی میزۆپۆتامیا ئەو هەڵوێستەی ئاسایشتی پەدەکە شەرمەزار دەکات، بە هەڵەیەک دژی هەموو گەلی کوردی دەزانن.
بانگەوازیش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و فەرمانگەی نشینگە دەکەن، کە دژی ئەو کارە نایاسایی و نامرۆڤانەی ئاسایشی پەدەکە بێنە دەنگ و هەڵوێست بنوێنن.
ت.پ



