ناوەندی هەواڵ
شاندێکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ئەوروپاوە هاتوونەتە باشوری کوردستان و ڕیزە چاوپێکەوتن و کۆبوونەوە لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستاندا ڕێکدەخەن، بە مەبەستی یەکڕیزی کوردان بەرامبەر هێرش و داگیرکارییەکان و بەرەدان بە ئەزموونی کاری هاوبەش.
ئەمڕۆ٢٤ی ئایار/٥ لە شاری هەولێر شاندی یەکێتی نەتەوەیی کوردستان-کەنەکە بە بە سەرۆکایەتی زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کەنەکە، یەکەم کۆبوونەوەیان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان بەست.

لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەنووسیدا کەریم بەحری ئەندامی یەکێتی پەرلەمانتارانی کوردستان ئاماژەی بەوەدا: لە کۆبوونەوەکەماندا باسمان لە دۆخی ئێستای کوردستان بە گشتی کرد، بەتایبەت ئەو کێشانەی ڕووبەڕووی کورد و نەتەوەکەمان دەبێتەوە. پێکەوە هەوڵی چارەسەری کێشەکانی نێوان پێکهاتە سیاسییەکانی کورد دەدەین.
زەینەب موراد هاوسەرۆکی کەنەکە ئاماژەی بە پەرەدان بە پەیوەندی نێوان لایەنەکان دا و وتیشی ئەزمونمان لەگەڵ یەکێتی پەرلەمانتاراندا هەیە لە پێشتردا چەندین کارمان پێکەوە کردووە: لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندییە نەتەوەییەكانی گەلی كورد، هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ ئەوەی داهاتووی گەلی كورد پێكەوە بپارێزین و چارەسەری كێشەكانی گەلی كورد بكەین.
کۆبوونەوەکانی شاندی کەنەکە لەگەڵ لایەنەکانی باشوری کوردستاندا بەردەوامی دەبێت لە پێناو یەکڕیزی و خستەپاڵی دەنگی لایەنەکانی باشوری کورد دژ بە هێرش و داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا.
ت.پ



