کۆما ما میوززیک لە کامپی مەخموور بە مۆسیقا منداڵانیان دڵخۆش کرد

کۆما ما میوزیک کە وۆرک شۆپی مۆسیقا بۆ منداڵان لە سەرتاسەری کوردستان سازدەکەن، ئەمجارەیان لە کامپی پەنابەرانی مەخموور بوون و بە مۆسیقاکەیان منداڵەکانیان دڵخۆش کرد.

کۆما ما میوززیک لە کامپی مەخموور بە مۆسیقا منداڵانیان دڵخۆش کرد

مەخموور

 

لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" کۆما ما میوزیک وۆرک شۆپی مۆسیقایان بۆ منداڵان ئەنجامدا.

 

وۆرکشۆپی مۆسیقا کە سێ ڕۆژ بەردەوام بوو و بە کۆنسێرتێک کۆتایی هات و منداڵانی دڵخۆش کرد.

 

 سەرەتا وۆرک شۆپ لە پارکی ٤ی نیسان، پاشان لە پارکی شەهید ئاریان جودی ئەنجامدرا و وۆرک شۆپەکانیش بریتی بوون لە ڕیتم، وێنەکێشان، هەڵپەڕکێ و گۆرانی.

 

لە کۆتا ڕۆژدا ئۆرکێسترای پێکهاتوو لە منداڵان مۆسیقای خۆیان پێشکەش کرد و لە کۆتاییدا، ئەندامانی کۆما ما میوزیک کۆنسێرتێکیان سازکرد، وۆرکشۆپەکە کۆتایی هات.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.