ئەنقەرە
ئامینە شەنیاشار، کە هاوژینەکەی و دوو کوڕەکەی لەلایەن پاسەوان و کەسوکاری ئیبراهیم خەلیل یەڵدز، پەرلەمانتاری پارتی داد و گەشەپێدانەوە کوژران، لە ١٤ی حوزەیرانی ٢٠١٨ لە شاری ڕەحا لە باکووری کوردستان دەستی بە ئێشکگری دادپەروەری کرد و لە بەردەم پەرلەمانی ئەنقەرەدا درێژەی پێدا.
ئامینە شەنیاشار کە چەندین ساڵە داوای دادپەروەری و ئازادکردنی کوڕێکی دەستگیر کراوی دەکات، ڕایگەیاند، بەهۆی تێکچوونی باری تەندروستییەوە، بەشێوەیەکی کاتی لە بەردەم پەرلەمان لە ئەنقەرە، ناڕەزایەتی دەربڕین، کە لە ڕۆژی ٣٣یەمین دایە، ڕادەگرێت.




