ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢١ی کانوونی دووەم، فڕۆکەکانی دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر ئێشکگرانی بەنداوی تیشرین و لە ئەنجامدا دوو هاوڵاتی مەدەنی گیانیان لەدەستدا و ٢١ کەسی دیکەش برینداربوون.
ئەنجومەنی بنەماڵەی شەهیدانی کانتۆنی جزیرە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ڕایگەیاند، لە هێرشەکەی دوێنێی دەوڵەتی تورکیا، هەزنا عەبدە، ئەندامی هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان، محیدین حسێن عومەر، ئەندامی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" گیانیان لەدەستدا.




