ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

بە دروشمی "تێپەڕاندنی تێڕوانینە نەرێنیەکان و بەهێزکردنی گەنجانی خاوەن پێداویستی تایبەت" لە شاری هەڵەبجە ڕۆژی جیهانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرز ڕاگیرا.

ڕۆژی جیهانیی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە هەڵەبجە بەرز ڕاگیرا

هەڵەبجە

 

دوێنی لە شاری هەڵەبجە ڕێکخراوی کەمئەندامانی هەڵەبجە و بەڕێوەبەرایەتی گشتی چاودێری کۆمەڵایەتی هەڵەبجە، بە پاڵپشتی دارایی ڕێکخراوی فیدای نێودەوڵەتی  ڕۆژی جیهانیی خاوەن پێداویستی تایبەت بەرز ڕاگیرا و چەندین چالاکی هونەری و کولتووری و ناساندنی کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت بەڕێوەچوو.

 

هۆزان لەتیف رەئوف، مامۆستای خاوەن پێداویستی تایبەت و دایکی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەتە، داوا لە مامۆستایان و ئەو کەسانە دەکات کە لە ناوەندەکانی خوێندندا کار دەکەن، کە کارکردنیان لەسەر ئاستی کۆمەڵ نەبێت و بە تاک کار لەسەر خوێندکاران بکەن، وتیشی: پێویستە مامۆستایان دڵنیا ببن لەوەی ئەو کەسانەی کە فێرخوازن بە یەک شێوە پەیامەکە دەگاتە هەموو لایەک.

 

چالاکییەکە پێشکەشکردنی چالاکی هونەری و کولتووری لەخۆگرتبوو، لە کۆتاییدا خەڵات بەسەر وتاربێژاندا دابەشکرا.

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.