لە کاردانەوەی کۆمەڵکوژیی گەنجێک لەلایەن تاڵیبانەوە، ئەفغانییەکان دەڵێن "ئێمە بێدەنگ نابین".
ناوەندی هەواڵ
گەنجێک لە شارۆچکەی پەنجشیری ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە کۆمەڵکوژ کرا، دانیشتوانی شاری پەنجشیر کوشتنی ئەو گەنجە قبوڵ ناکەن و لە گردبوونەوەیەکدا ژنە چالاکوانێک وتی: "ئێمە کۆمەڵکوژی قبوڵ ناکەین" و خەڵکەکەش کاردانەوەیان نیشانداو وتیان: "ئێمە بێدەنگ نابین".
جگە لە پەنجشیر، لە شارەکانی عەنابە، شتل، ڕوخا و بازاڕک خۆپیشاندان ئەنجامدرا خەڵکەکە ئاماژەیان بەوەداوە کە بێدەنگ نابن لە دڕندەیی تاڵیبان.



