ناوەندی هەواڵ
پۆلیسی کینیا ڕایگەیاند، پاش دۆزینەوەی تەرمی چەند ژنێک، تاوانبارێکی ٣٣ ساڵ دەستگیر کراوە و تا ئێستا دانی ناوە بە کوشتنی ٤٢ ژن، کە پاش ئەنجامدانی تاوانەکە پارچەپارچەی کردوون و فڕێیداونەتە چاڵێکی زبڵدانەوە.
ئەوەشیان ئاشکرا کردووە، لە ڕۆژی هەینییەوە چەندین کیسەیان لە زبڵدانێکی شاری نایرۆبیی پایتەختی کینیا دەرهێناوە، کە جەستەى بە پارچەپارچەکراویی و شێوێندراوی تێدابووە، ئێستا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی نۆ تەرمیان دۆزیوەتەوە، سەرجەمیان ژنن و بە مەبەستی ناسینەوەیان پشکنینیان بۆ دەکرێت.
پۆلیس بە بکوژی زنجیرەیی سایکۆپات ناوی تۆمەتبارەکەی بردووە و ڕایگەیاندووە، ئەو هیچ بنەمایەکی مرۆڤایەتیی تێدانەماوە و تاوانەکانی سەلمێنەری ئەوەن.




