باندێک کە بەنیازبوون دوو منداڵ بفرۆشن دەستگیرکران

لە عێراق باندێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ دەستگیر کران، کە بە نیازبوون دوو منداڵ بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن دینار بفرۆشن.

باندێک کە بەنیازبوون دوو منداڵ بفرۆشن دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵ

 

دەزگای هەواڵگری و لێکۆڵینەوەی ناوەندی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد، دوای گەیشتن بە زانیاری و بەڵگەی پێویست و بە بڕیاری دادگای تاوانی ڕێکخراوی بابل، تیمی هەواڵگری عێراق لە پارێزگای بابل توانیان تۆڕێکی بازرگانی بە مرۆڤ هەڵبوەشێنێتەوە و ئەندامەکانی لە کاتی ئەنجامدانی تاوانەکەدا دەستگیر بکات.

 

یەکێک لە منداڵەکان ساوایەو هێشتا ناوی تۆمار نەکراوە

ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەو باندەی دەستگیرکراون بە نیازبوون و دوو منداڵ بەرامبەر بە ٣٠ ملیۆن دیناری عێراقی بفرۆشن و یەکێک لە منداڵەکان تەمەنی چوار ساڵە و ئەوی دیکەیان ساوایە و هێشتا ناوی تۆمار نەکراوە.

 

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوای لێکۆڵینەوە باندەکە دانیان بە تاوانەکەیاندا ناوە و لە زاری خۆیانەوە وتوویانث کە بە نیازبوون ئەو دوو منداڵە بە بڕی ٣٠ ملیۆن دینار بفرۆشن و لە ئێستادا ڕەوانەی لایەنی پەیوەندیدار کراون تاوەکو ڕێکاری یاساییان بەرامبەر بگیرێتە بەر.