ناوەندی هەواڵ
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی "پەتریكۆر" لە بارەی دۆزیینەوەی گۆڕێكی بە كۆمەڵی ئێزدییەكان لە فەلوجە ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوەو تێیدا هاتووە: ڕێكخراوەكەمان گۆڕێکى لە كۆمەڵگەی سیبە شێخدری سەر بە شارۆچکەى فەلوجە دۆزیەوە.
ئاماژە بەوەکراوە، سەرجەم زیانبەرکەوتووانی ناو گۆڕەکە هاوڵاتیانی ئێزدین، كە لە ساڵی ٢٠١٤وە لەلایەن چەتەكانی داعشەوە ڕفێندرابوون و لە ساڵی ٢٠١٩دا كۆمەڵکوژ کرابوون.
ئاماژە بەوەشكراوە، لایەنە پەیوەندیدارەكان ئاگادار کراونەتەوە تا ڕێکارى یاسایی پێویست لەو بارەیەوە بگرنە بەر.




