سلێمانی
ئێوارەی دوێنێ لە شاری سلێمانی سیمینارێک بەبۆنەی ١٢یەمین ساڵیادی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و کاریگەرییەکانی لەسەر چوار پارچەی کوردستان لەلایەن هەریەک ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان و فەتحوڵا حسێنی، ئەندامی نوێنەرایەتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا لە هەرێمی کوردستان بە دروشـمی "سەرکەوتنی شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتنی گەلی کوردە لە هەر چوار پارچەی کوردستان"، پێشکەشکرا.
سیمینارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ گیانی پاکڕەوان و وتنی دروشمی "شەهید نامرێت" دەستی پێکرد، ڕۆزا حەسەن وتارێکی پێشکرشکرد ە تیشکی خستەسەر ڕۆڵی ژنان گەنجان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا و وتی: ۱۲ ساڵ پێش ئێستا ژنان ڕۆڵی گرنگیان لە ئازادبوونی ڕۆژئاوادا بینی، هەبوونی ئەم ئیرادە و خۆبەڕێوەبەریەی ژنان لە ڕۆژئاوادا نمونەی ژنانی تێکۆشەر و ئازادیخوازن، ئەو خۆبەڕێوەبەریەی لە شەنگالدا کاری پێدەکرێت ڕەنجی و خەباتی گەریلایان و ژنانی ئازادیخوازی گەلەکەمانە.
ڕۆزا حەسەن، نوێنەری کۆنگرەی ستار لە هەرێمی کوردستان، لە بارەی ۱۲ هەمین ساڵیادی ئازادبوونی ڕۆژئاوای کوردستانەوە، دەڵێت:
هەبوونی ئازادی ژن لە ڕۆژئاوادا بە ئازادی تەواوی گەلی دادەنێین، ئازادی ڕۆژئاوا ئەنجامی خوێنی هەزاران شەهیدە، خۆبەڕێوەبەریش بەری ڕەنجی ژنانی ڕۆژئاوا و تەواوی گەریلایە، ژنان لە ماوەی ۱۲ ساڵدا خۆبەڕێوەبەریان بە ئیرادەی ژن و گەل دامەزراند، هەروەها دەرچوونی ئەو یاسایەی لە ڕۆژئاوادایە دەستکەوتی تەواوی ژنانی یەپەژە و ژنان و گەنجانی ڕۆژئاوا و دەستکەوتێکی گەورەی شۆڕش و بەرخۆدانە.
لە کۆتاییدا وتی: ئێمەی ژنان خۆشحاڵ و شادومانین بە هەبوونی ئەو دەستکەوتە بە نرخەی ژنان لە ڕۆژئاوادا، هیوادارین ئەو خۆبەڕێوەبەریە لە تەواوی دونیادا ڕەنگ بداتەوە، تەواوی گەلی کورد لەژێر هەبوونی ئەو ئەقڵەت و بە کاڵاکردنە دەربازی ببێت، هەروەها پیرۆزبایی لە تەواوی تێکۆشەرانی ڕۆژئاوای کوردستان و خوێنی شەهیدان دەکەم.




