ناوەندی هەواڵ
ئەنجومەنی ژنانی ڕۆزەرین لە دۆرتمۆندی ئەڵمانیا، بەشداری هەڵمەتی "نامە بۆ سی پی تی"یان کرد، کە لەلایەن یەکێتی ژنانی کوردی ئەڵمانیا-یەژەکە-ئێ بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان دەستی پێکردووە.
لە چوارچێوەی هەڵمەتەکەدا ٤٥٠ نامە بۆ لیژنەی پێشگرتن لە ئەشکەنجە-سی پی تی نێردراوە و لە ناوەڕۆکی نامەکەدا سیستەمی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری و جینۆسایدی ئیمرالی ئیدانە کراوە و داوا لە سی پی تی دەکرێت بەرپرسیارێتی خۆی جێبەجێ بکات.
نوێنەرانی ئەنجومەنی ژنانی ڕۆزەرین ٤٥٠ نامەیان بردە پۆستەخانە و ڕەوانەی سی پی تییان کرد، هەروەها ژنان داواشیان کرد، هەموو ژنان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان سەفەربەر ببن.
هەڵمەتەکە لە سەرانسەری ئەڵمانیا بەردەوامە.




