ناوەندی هەواڵ
دوێنێ ٢٨ی کانوونی یەکەم، کەمپەینی چالاکوانانی بەلوچ، کە یەکێکە لە ڕێکخراوە چالاکەکانی مافی مرۆڤ لە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران، ڕایگەیاند کە لە ٢٥ی تشرینی دووەمدا ٧ منداڵی بەلوچی بێناسنامە، کە لە کاتی خۆپیشاندانی سەرتاسەریدا دەستگیرکراون و لە بنکەی دەستبەسەرکردنی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگریی پاسداراندا بوون، دەستدرێژی سێکسییان کراوەتەسەر.
کەمپەینەکە ڕاشیگەیاندووە، کە لە ڕۆژانی داهاتوودا وردەکاری زیاتر بڵاو دەکاتەوە و نووسیویەتی: یەکێک لەو منداڵانەی دەستدرێژی سێکسی کراوەتە سەر ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو دەستدرێژیکارانەی هێزەکانی هەواڵگریی سوپای پاسداران بە عەرەبی قسەیان لەگەڵ یەکتر کردووە و ئێرانی نەبوون.




