ناوەندی هەواڵ
فۆزا یوسف، ئەندامی کۆنسەی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکراتیک "پەیەدە" لە هەژماری دیجیتاڵ میدیای خۆی (X) سەبارەت بە لێدوانەکەی کۆنسەی کۆنگرە ی ١٢هەمی پەکەکە پەیامێکی بڵاویکردەوە.
پەیامەکەی فۆزا یوسف بەم شێوەیەیە: بە بڕیارێکی مێژوویی، خەباتی ناوازەی پەکەکە چووەتە ناو پرۆسەیەکی دووبارە لە دایکبوونەوە، پەکەکە، بە خەباتی خۆی و ئەو بەهایانەی کە دروستی کردوون، بوون و ناسنامەی گەلی کوردی مسۆگەر کردووە. ئێستا بە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک'، کورد سەرکردایەتی ڕێنێسانسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات، پیرۆزە، ڕێپێوانی پەکەکە خەریکە دەگۆڕێت بۆ ماراسۆن.




