ناوەندی هەواڵ
فەوزیە کۆفی، چالاکوانی مافەکانی ژنان لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسی ئاسایشی میوشنی ئەڵمانیا وتارێکی پێشکەش کردو ڕایگەیاند، سەرکوتکردنی ژنان و کچان لەلایەن تاڵیبانەوە ڕۆژ بە ڕۆژ چڕتر دەبێتەوە، هەروەها بڕیاری دەرکردنی فەرمانی دەستگیرکردنی دوو بەرپرسە باڵاکەی تاڵیبان لە لایەن دادگای تاوانی نێودەوڵەتی کاریگەری هەبووە.
وتیشی: فشاری نێودەوڵەتی بۆ سەر تاڵیبان تاکە ڕێگەیە بۆ ناچارکردنی گرووپەکە بۆ وەڵامدانەوە و پێویستە فشارەكانی وڵاتانی جیهان لەسەر گرووپەکە زیاد بکرێت.
جێگای ئاماژەیە، لوتکەی ئاسایشی میونشن یەکێکە لە گرنگترین کۆبوونەوە جیهانییەکان، بەڵام سەرەڕای ئەوەش، ئەفغانستان بۆ سێیەم ساڵ لەسەر یەک بەهۆی نەبوونی سەروەرییەکی شەرعی لە بەشداریکردن لەم کۆبوونەوەیەدا بێبەش بووە.




