ناوەندی هەواڵ
ئەمڕۆ ١٤ی کانونی یەکەم فەرمانبەرانی کەمپەیسی قەڵادزێی زانکۆی ڕاپەرین بۆ سێیەمین ڕۆژ لەسەر یەک بۆ چەند داواکارییەک گردبوونەوە و ڕایانگەیاند کە لە ئێستادا نە قەیرانی دارایی و نە شەڕی داعش ماوە، بۆیە پێویستە لە کاتی خۆیداو بە ٣٠ ڕۆژ جارێک مووچەیان پێبدرێت و هەروەها پلە بەرزکردنەوەشیان دەست پێبکاتەوە .
ئەو فەرمانبەرانە کە بایکۆتی دەوامیان کردووە ئەوەشیان وت لە ئەگەری جێبەجێ نەکردنی داواکاریەکانیان بەردەوام دەبن لە بایکۆتکردنی دەوام و درێژە بە گردبوونەوەکەیان دەدەن.




