هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان دەستبەسەر کران

لە ئەنجامی هەڵکوتانە سەر ماڵەکان لە شاری وان، وەیسی دیلەکچی و گوڵشەن کورت، هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان، دەستبەسەر کران.

هاوسەرۆکانی دەم پارتی لە وان دەستبەسەر کران

وان

 

ئەمڕۆ سەرلەبەیانی لە شاری وان، پۆلیسی دەوڵەتی تورکیا هەڵیکوتایە سەر زۆرێک لە ماڵەکان، لەو هەڵکوتانەدا چەندین کەس دەستگیرکران و گواسترانەوە بۆ بنکەی پۆلیس، لەناویشیاندا، هاوسەرۆکانی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەل-دەم پارتی لە وان، وەیسی دیلەکچی و گوڵشەن کورت هەن.

 

هۆکاری دەستبەسەرکردنەکە نەزانراوە و دەستگیرکراوەکان لە بنکەی پۆلیس ڕاگیراون.