پێشانگایەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە  

وەک نەریتێکی ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی مندالاندا پیشانگای کتیب بۆ منداڵانی شاری هەڵبجە کرایەوە

پێشانگایەک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان کرایەوە  

هەڵەبجە

 

ئەمڕۆ، بەڕێوەبەرایەتی کارو و کاروباری کۆمەڵایەتی، سەنتەری گەشەپێدانی لاوان و ڕێکخراوی تواناسازی ژنان بە هاوکاری گروپی هاوڕێیانی کتیب وەک نەریتێکی ساڵانە لە ڕۆژی جیهانی مندالاندا پیشانگای کتیب بۆ منداڵانی شاری هەڵبجە کرایەوە

 

سۆزان فەرج بەرپرسی ڕێکخراوی تواناسازی ژنان وتی: سەرەرای ئەوەی پیرۆزبایی لە خیزان و منداڵان دەکەین مەبەستمان لە بەشداری کردن لەم پیشانگایەدا ئەوەیە دڵنیا بین کە ئەم مندالانەی ئیستا منداڵانی داهاتوون و پیویستە لە مندالیەوە پەروەردەیان بکەین و هەموو ڕۆژیک ڕۆژی ئەوانەو وە مەبەستمان لەوە تەنها یەک ڕۆژ نیە بەڵکو ئەمانەوێت هەموو ڕۆژێک بکەین بە ڕۆژی منداڵان و پێداویستییەکانیان پڕ بکەینەوە.

 

هەروەها ئاماژەی بەوەکرد، لەم ڕۆژەدا پێویستە جەخت بکەنەوە لە خزمەت کردن بە منداڵان، مەبەستیانە وەکو ڕێکخراوەکان و چالاکوانانی مەدەنی لە هەولی ئەوەدان مافی منداڵان زەوت نەکرێت چونکە مندال کرۆکی کۆمەڵگەیە و پێویستە هەمووان بە ڕۆشنبیرانە مامەڵەیان لەگەڵ بکەن و هەندێک کات گەورە شتیان لێوە فێردەبێت.

لە پیشانگاکەدا زیاد لە ٣٠٠ ناونیشانی کتێب نمایش کرابوون و وابڕیارە تا ٧ ئیوارەی ئەمڕۆ  بەردەوام بیت

 

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.