ڕێپێوانی هەزاران کەسی دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت

ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، تیایدا داوایان لە دەوڵەتی فەرەنسا کرد لێپرسینەوە لە بکوژەکان بکات.

ڕێپێوانی هەزاران کەسی دژی کۆمەڵکوژی پاریس بەڕێوەدەچێت

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێپێوانی کوردستانییان و دۆستەکانیان لە دژی کۆمەڵکوژی پاریس بە بەشداری هەزاران کەس و بە پێشەنگایەتی تەژەکە-ئە و کەجەدەکە-ئە بەرەو گۆڕەپانی کۆماری دەستی پێکرد، کوردستانییان و دۆستانیان کە لە کاتژمێرەکانی بەیانیدا لە وڵات و شارە جیاوازەکانەوە بەڕێکەوتن، بە پاس و ئۆتۆمبێلی تایبەتی خۆیان گەیشتنە وێستگەی شەمەندەفەری پاریس-باکوور (گارە دو نۆرد).

 

کەمێک بەر لە ئێستا چالاکییەکە دەستی پێکرد و بەردەوام دروشمی "شەهیدان نامرن"، "بژی سەرۆک ئاپۆ"، "بکوژەکان دیارن، فەرەنسا بۆچی بێدەنگە" بەرز دەکرێنەوە و وێنەی شەهیدانی کۆمەڵکوژییەکانی پاریس ساکینە جانسز، فیدان دۆغان، لەیلا شایلەمەز، ئەڤین گۆیی، میر پەروەر و عەبدولڕەحمان کزل بەرزکراونەتەوە.

 

بەشداربووان لە ڕێپێوانەکەدا تووڕەیی خۆیان دژی کۆمەڵکوژییەکانی دەوڵەتی تورک دەربڕی و ئاماژەیان بە هاوکاری فەرەنسا کرد، پێش چالاکییەکە، بڵاوکراوەکان کە لەلایەن کۆمیتەی ئامادەکارەوە ئامادەکرابوون، بەسەر خەڵکی دەوروبەردا دابەشکران.

 

لە ئێستادا ڕێپێوانەکە بەردەوامە و بڕیارە تا گۆڕەپانی کۆماری درێژەبکێشێت.