ناوەندی هەواڵ
سەرچاوەکان بە ئاژانسی هاواریان ڕاگەیاندووە، دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان، دوێنێ شەممە، ٧ی ئەیلوول، ڕێگرییان لە چوونی هونەرمەندی تونسی ئامال مەسلوسی و هونەرمەندی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، شادی غوڵامی کرد بۆ ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە بڕیار بوو بەشداری لە فێستیڤاڵی شەهید بەرچەم لە شاری کۆبانێ بکەن.
بڕیاربوو هونەرمەندان ئامال مەسلوسی و شادی غوڵامی ئەمڕۆ بگەنە شاری کۆبانی و لە سێیەم ڕۆژیدا بەشداری فێستیڤاڵەکە بکەن.




