گەلی مەخموور ماوەی ١٣ ڕۆژە لە دژی گەمارۆکان بەرخۆدان دەکات

ژنان و گەنجان و منداڵان لەناو گەلی کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژە لە بەرامبەر هەوڵەکانی سوپای عێراق بۆ گەمارۆدانی کامپەکە بە شەو و ڕۆژ بەرخۆدان دەکەن.

گەلی مەخموور ماوەی ١٣ ڕۆژە لە دژی گەمارۆکان بەرخۆدان دەکات

مەخموور

 

سوپای عێراق لە ٢٠ی ئایارەوە هەوڵدەدات کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە تەل گەمارۆ بدات، لەبەر ئەم هۆکارە، سەدان سەرباز و ئۆتۆمبێلی زرێپۆشی بۆ دەوری کامپەکە ناردووە، سوپای عێراق تا ئێستا لەسەر ئەو داواکارییەی سوورە، لە بەرامبەردا ژنان، گەنجان و منداڵان و بە گشتی گەلی مەخموور، لە ڕۆژی ١٣یەمدا بەردەوامن لە بەرخۆدان.

 

خەڵکی مەخموور بۆ ماوەی ١٣ ڕۆژە چادرێکی بەرخۆدانیان دامەزراندووە و شەو و ڕۆژ بەبێ هیچ وەستانێک لە بارودۆخی کەشوهەوای گەرمدا ئێشکگری چادرەکەیان دەکەن و بەرخۆدانیان بەردەوامە.