ناوەندی هەواڵ
ڕێکخراوی کۆمەڵەی مافی کوردستان سەبارەت بە دەستگیرکردنی دوو ژنی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە ڕایگەیاند، ڕۆژی چوارشەممەی ڕابردوو دوو ژنی گەنجی کورد بە ناوەکانی ئەوین ئەحمەدی و ساریا ئەحمەدی خەڵکی گوندی جارچلی سەر بە شاری ورمێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کران و بۆ شوێنێکی نادیار گوازرانەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو دوو ژنە گەنجەی دەستگیر کراون خوشکن و هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەیان و بە بەکارهێنانی توندوتیژی و بە بێ فەرمانی دادوەر دەستگیریان کردوون.




