ناوەندی هەواڵ
ئاژانسی پۆلیسی نیشتمانی ژاپۆن " Keisatsu-chō" ئاماری تاوانی دژ بە منداڵان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە، بەپێی زانیارییەکان، دەستدرێژی زایەندی لەو ساڵەدا بە ڕێژەی ٦.١% زیادی کردووە.
لە ژاپۆن لە ساڵی ٢٠٢٣دا، ١٢٢ هەزارو ٨٠٦ حاڵەتی دەستدرێژی زایەندی لە ناوەندەکانی ڕاوێژکاری منداڵان تۆمارکراوە، ژمارەی لێکۆڵینەوە تاوانکارییەکان لەسەر ڕووداوەکان بە ڕێژەی ٩.٤% زیادی کردووە بۆ ٢ هەزارو ٣٨٥ لە ساڵی ڕابردوودا.
توندوتیژی دەروونی و دەستدرێژی زایەندی کە لە ساڵی ١٩٩٠ەوە لە وڵاتەکەدا لە زیادبووندایە، ساڵی ڕابردوو پلەی دووەمی گرت.




