ناوەندی هەواڵ
بڕیار وایە، ئەمڕۆ پرۆژەیاسای “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” کە لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ئامادەکراوە، پێشکەشی سەرۆکایەتی پەرلەمانی تورکیا بکرێت.
دەم پارتیش وەک لایەنێکی سەرەکی ناو پەرلەمانی تورکیا، کەمێک پێش ئێستا پرۆژەیاساکەی واژۆ کرد، هەریەک لە تونجەر باقرخان، تولای حاتیمۆغولاری، هاوسەرۆکانی گشتی، پەروین بوڵدان و مەدحەت سانجار، ئەندامانی شاندی ئیمراڵی، بەڕێوەبەریی و ئەندامانی فراکسیۆنی دەم پارتی واژۆیان لەسەر پرۆژەیاساکە کردووە.
پرۆژەیاساکە پێشتر لەلایەن نوعمان کورتولموش، سەرۆکی پەرلەمان، دەولەت باخچەلی، سەرۆکی گشتیی مەهەپە و پەرلەمانتارانی ئاکەپە و مەهەپەوە واژۆ کرابوو.




