ناوەندی هەواڵ
دوێنێ، ١٢ی تشرینی دووەم، شاندێکی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کە پێکهاتبوون لە دەیڤید هیلی، جێگری باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا لە عێراق، لێنارت دێریدەر، بەرپرسی بەشی هاوکاری لە نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق و ڕادو بوتوم، بەرپرسی نووسينگەی پەیوەندییەکانی یەکێتی ئەوروپا لە هەولێر سەردانی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ڕۆژنامەنووسانیان کرد.
بەرهەم لەتیف، ڕۆژنامەنووس و بەرپرسی بەشی سۆرانیی لە کۆمپانیای چەتر بۆ بەرهەمهێنانی میدیایی، بەشداریی لە کۆبوونەوەکەدا کرد، کە تێیدا بیروڕا لەبارەی ژینگەی کاری میدیایی لە هەرێمی کوردستان ئاڵوگۆڕ کرا.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، دۆسیەی تیرۆرکردنی هەردوو ڕۆژنامەنووس گوڵستان تارا و هێرۆ بەهادین ڕادەستی شاندەکەی نوێنەرایەتیی یەکێتیی ئەوروپا لە عێراق کرا، کە ڕۆژی ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی درۆنی دەوڵەتی داگیرکەری تورکدا لە سنووری شارۆچکەی سەیدسادق شەهید کران.




