داوا لە عێراق دەکرێت پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا دەکات، هەوڵی زیاتر بدرێت بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان و پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگیرێت.

داوا لە عێراق دەکرێت پێشێلکارییەکان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق  لە ڕۆژی جیهانی کۆتاییهێنان بە بێسزایی لە تاوانەکانی دژی ڕۆژنامەنووسان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: کۆمسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ لە عێراق داوا لە هەموو دەسەڵاتدارانی عێراق و کۆمەڵگەی مەدەنی دەکەین هەوڵی زیاتر بدەن بۆ جێبەجێکردنی یاسا پەیوەندیدارەکان بۆ پاراستنی ڕۆژنامەنووسان لە پێشێلکاری و و ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی کارەکانیان و هێرشکردنە سەریان.

 

دەشڵێن: ئێمە گرنگییەکی زۆر بەم بابەتە دەدەین لە ڕێگەی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پێویست و ئەنجامدانی لێکۆڵینەوەی شەفاف و تۆڵەسەندنەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو تاوانانە، بۆ ئەوەی بەربەستێکی ڕاستەقینە دروست بکرێت و سەلامەتی ڕۆژنامەنووسان مسۆگەر بکرێت.

 

هاوکار ئیدانەی هێرشەکانی ئیسرائیلی کرد کە دژ بە ڕۆژنامەنووسان و کارمەندانی ڕاگەیاندن ئەنجامدراون لەکاتی ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی غەززە و لوبنان.

 

لە كۆتایدا هاتووە، هەربۆیە داوا لە عێراق دەکەین پێشێلکارییەکانیان بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان ڕابگرێت.