دانیشتووانی مەخموور دوای بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاهەنگیان گێڕا

دانیشتووانی کامپی پەنابەرانی مەخموور دوای بیستنی دەنگی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دوای ٢٦ ساڵ، بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە ئاهەنگیان گێڕا.

دانیشتووانی مەخموور دوای بیستنی دەنگی ڕێبەر ئاهەنگیان گێڕا

مەخموور

 

دوێنێ ٩ی تەمووز، دوای ٢٦ ساڵ گرتە ڤیدیۆییەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بڵاوکرایەوەق لە چوارچێوەی "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" بانگەوازێکی مێژوویی کرد، ئەم بانگەوازە مێژووییە بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە لە سەرانسەری کوردستان و جیهان پێشوازی لێکرا.

 

هەروەها لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور"، بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانیش بە جۆش و خرۆشێکی زۆرەوە پێشوازی لێکرا و ئاهەنگێک بەڕێوەچوو، دانیشتووانی مەخموور سەرەتا بە ئۆتۆمبێل گەشتیان بە کامپەکەدا کرد و دواتر بەرەو ناوەندی کولتووری و هونەر بۆ ئاهەنگەکە ڕۆیشتن.

 

ئاهەنگەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد، دوتر تەماشای بانگەوازی مێژوویی ڕێبەری گەلی کورد کرا، لە کۆتاییدا هونەرمەند ئەدیبجان چووە سەر شانۆ و خەڵکەکە بە گۆرانییەکان هەڵپەڕین و ئاهەنگەکە کۆتایی هات.

ڤیدیۆی زیاتر ببینەهەموو ڤیدیۆکانی هەواڵەکانمان لە یەک شوێن.