ئاگربەست لە لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

بە ڕێککەوتنی ئیسرائیل و حزبوڵا کە ڕۆژانە گفتوگۆی لەسەر دەکرا، ئاگربەستی ٦٠ ڕۆژە لە لوبنان دەستیپێکرد.

ئاگربەست لە لوبنان کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە

ناوەندی هەواڵ

 

لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە دەستیپێکرد، شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵادا بەردەوامە، لە مانگی ئەیلوولی ٢٠٢٤ەوە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر حزبوڵا زیادی کردووە، ئاگربەست کە ڕۆژانە لە ناوچەکە گفتوگۆی لەسەر دەکرا، ئەمڕۆ کاتژمێر ٠٤:٠٠بە کاتی ناوخۆ کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

بەپێی ڕێککەوتنی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، ئاگربەست بۆ ماوەی دوو مانگ دەبێت، لە ماوەی ٦٠ ڕۆژدا چەکدارانی حزبوڵا سەرجەم چەکەکانیان لە ناوچەی ناسراو بە هێڵی شین لەنێوان ئیسرائیل و لوبنان و ڕووباری لیتانی دەکشێننەوە.

 

هەروەها یەکەیەکی سوپای لوبنان کە ٥ هەزار کەسی تێدایە، لەم ناوچەیەدا جێگیر دەبن کە حزبوڵا چۆڵی دەکات، دوای کشانەوەی حزبوڵای لوبنان، پێشبینی دەکرێت ئەمریکا کۆنتڕۆڵی ناوچەکە بکات، لە ماوەی دوو  مانگدا هێزەکانی ئیسرائیل دەکشێنەوە و بەم شێوەیە هەوڵی گەڕانەوەی خەڵکی سڤیل بۆ سەر ماڵ و حاڵی خۆیان دەدەن.