بە پێشەنگایەتیی TAJÊ ژنانی شەنگال لە ٢٨ی تشرینی دووەم دژی گۆشەگیریی تووندی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیان بە چالاکیی چادریی کرد و چالاکییەکەیان لە ڕۆژی چوارەمدا بەردەوامە.
شەنگال
چالاکی ژنانی شەنگال کە لە ٢٨ی تشرینی دووەم بە پێشەنگایەتی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی و یەکێتی ژنانی گەنجی ئێزدی بە داواکاری ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لابردنی پارتی کرێکارانی کوردستان لە لیستی تیرۆر لە ٢٨ی تشرینی دووەم دەستیپێکردو دەیان ژنی ئێزدی و ژنانی گەنج و ئەندامانی ڕێکخراوی کۆمەڵگەی ئێزدی سەردانی چادری کۆمەڵگەی بۆریک و دەهلەیان کرد، چالاکییەکە وێنەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و ئاڵاکان بە دروشمی "ئێمە کۆتایی بە گۆشەگیری دێنین و فاشیزم لەناودەبەین و لەگەڵ ڕێبەری ئاپۆدا بە ئازادی دەژین" بەرز کردبووەوە.
ڕەیحان خزر یەکێک لەو ژنانەی کە لەچالاکی چادرەکەدا بەندکرابوو ڕایگەیاند، کە ئەوان بەردەوام دەبن لەچالاکییەکەیان تا گەیشتن بەئامانجەکەیان و لە بەردەوامیشیدا وتی: "ئێمە ئازادی سەرۆکمان دەوێت ئێمە گەنجترین ژن و منداڵ، دەبێت هەموومان لە بەرامبەر گۆشەگیری بوەستین و چیتر ناتوانین بێدەنگ بین، بۆیە دەبێت هەموو کەسێک ئەرکی سەرشانی خۆی جێ بەجێ بکات".
زین محەمەد، ژنێکی عەرەب لە گوندەکانی شەنگال وتی: "ئەمڕۆ بە دوو هۆکار بەشداری ئەو چالاکییە دەکەین یەکەمیان لابردنی گۆشەگیریی سەر ڕێبەر ئاپۆیە و دووەمیشیان لابردنی پەکەکەیە لە لیستی تیرۆر، ئێمە وەک ژنانی عەرەب لە شەنگال داوای ئازادی رێبەر ئاپۆ دەکەین".



