ناوەندی هەواڵ
بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٥.١ پلە لە شارۆچکەی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاندووە.
ناوەندی بومەلەرزەزانی زانکۆی تاران ڕایگەیاند کە بوومەلەرزەکە کاتژمێر ٠٤:٣٢ ڕووی داوە، ناوەندی بوومەلەرزەکە بە شارۆچکەی قەسری شیرین لە پارێزگای کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دیاری کرا، بومەلەرزەکە لە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر ڕوویداوە.
دەسەڵاتدارانی ئێران ڕایانگەیاند کە هیچ زیانێکی گیانی و زیانی ماددی لە بوومەلەرزەکەدا نەبووە.




